د.غالیب محەمەد: داهاتی مەرزی پێنجوێن ١٨٠ ملیار دنیار بووە

سلێمانی-KDP.info- (د.غالیب محەمەد)، سەرۆکی لێژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێ، پارەی داهاتی مەرزی پێنجوێن بۆ ئەم ساڵ ١٨٠ ملیار دیناربووە، گرینگە لیژنەیەک پێکبهێندرێت بۆ ئەوەی بزانرێت تەواوی داهاتی سلێمانی چەندە.
(د.غالیب محەمەد)، سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: شاندێکی پارێزگای سلێمانی ڕۆیشتوە بۆ ئێران بۆ ئەوەی بزانین لەوێ نەوتی سپی بە چەندە و چۆنمان دەست دەکەوێت، بەس هیچ وەڵامێکمان دەست نەکەوتووە، ئەو شاندە بۆ ئەوە چووە کە لەگەڵ ئێران کۆببێتەوە بۆ ئەوەی نرخی نەوتی سپی بزانرێت.
دەشڵێ: "تائێستا وەڵامی تەواومان دەست نەکەتووە، ئێرانیش تۆزێک خۆی دووردەگرێت، چونکە ماوەی ٨ ساڵە پارەی کارەبانی پێنجوێن نەدراوە بە ئێران".
لەبارەی ئەوەی بۆچی لە داهاتی مەرزی پێنجوێن پارەی کارەبایی قەرز نەدراوە ئاماژەی دا، "پارەی داهاتی مەرزی پێنجوێن بۆ ئەم ساڵ ١٨٠ ملیار دینار بوو کاتی خۆی داوای دروستکردنی لیژنەیەکمان کرد بۆ لێکۆڵینەوە لە پارەی داهاتی سلێمانی، بەڵام تائێستا ئەنجوومەنی پارێزگا هیچ شتێکی لەو بارەوە نەکردووە و گرینگە ئەو لیژنە پێکبهێنرێت بۆئەوەی پارەی داهاتی سلێمانی ئاشکرا بکرێت".
کارزان سەباح




