قوتابخانەگهلێكی لای چەپی مووسڵ كراونەوە

مووسڵ -KDP.info-لە بەری چەپی شاری مووسڵ، خوێندن دهستی پێكردهوه و ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێ، زۆرێك له قوتابخانەكان كراونەتەوە و هەر قوتابییەك نەچێتەوە بۆ دەوامی خۆی، ئەمساڵ بۆی هەژمار ناكرێت.
(هاشم بریفكانی) ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هەر دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی بەری چەپی شاری مووسڵ، داوامان كرد بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە دەست بە كارەكانی خۆی بكاتەوە و دەرگای قوتابخانەكان بە ڕووی مامۆستا و قوتابیاندا بكرێتەوە، خۆشبەختانە ئێستا فەرمانگەی پەروەردە لەنێو شاری مووسڵ دەستی بەكارەكانی كردووە و زۆر قوتابخانەی نێو شاری مووسڵ كراونەتەوە و پڕۆسەی پەروەردە دەستی پێكردووە.''
دەشڵێ، "داوا لە قوتابی و كەسوكاریان دەكەین، هەرچیی زووە پێوەندی بە قوتابخانەكانیانەوە بكەن و بگەڕێنەوە بۆ پڕۆسەی خوێندن، چونكە ئەگەر نەگەڕێنەوە ئەمساڵیان بۆ هەژمار ناكرێت، بەڵام هەر قوتابییەك بگەڕێتەوە ئەوا رۆژانی شەڕیش بۆی قەرەبوو دەكرێتەوە و ساڵی خوێندنی بۆ هەژمار دەكرێت، پەروەردەی مووسڵیش بەردەوام دەبێت لە گەیاندنی خزمەتگوزاریی پەروەردەیی بۆ هەموو ناوچە ئازادكراوەكان.''
قائید میرۆ




