كوردێك كرا به باڵیۆزى به‌رپرسیاره‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تى له یه‌كێتیى ئه‌ورووپا

هه‌ولێر-KDP.info- كوردێكى خه‌ڵكى هه‌ولێر كه پارێزه‌رێك و خێرخوازێكى ناسراوه، بڕوانامه‌ى باڵیۆزى به‌رپرسیاره‌تیى كۆمه‌ڵایه‌تى له یه‌كێتیى ئه‌ورووپا پێ سپێردرا.
پارێزه‌ر (سه‌فین یاسین) كه له هه‌ولێر وه‌ك پیاوێكى خێرخواز ده‌ناسرێته‌وه، لهلاهاى و به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك سیناتۆری وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و باڵیوزى عێراق له هۆڵه‌ندا بڕوانامه‌ى ئه‌م بڕوانامه‌ى پێبه‌خشرا.
جێی باسه پارێزه‌ر (سه‌فین یاسین) به‌هۆی كاره خێرخوازییهكانییهوه له بواری كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده و فێركردن و رۆشنبیری، ئه‌م بڕوانامه‌ى پێبه‌خشراوه.




