ئەنەکەسە لە ئەمەریکا پرسی پێشمەرگەی رۆژ و دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام تاوتوو دەکات

كوردستانى رۆژئاوا -KDP.info- بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسە دەڵێ، شاندێکی ئەنەکەسە سەردانی ئەمەریکا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێوەست بە دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام بۆ سووریا و پرسی کورد لە رۆژئاوای کوردستاندا گفتوگۆ دەکەن.
(كامیران حاجۆ) به‌رپرسى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نه‌كه‌سه بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتى: "به‌ر له هه‌ڵبژاردنى ئه‌مەریكا بڕیاربوو شاندێكى ئه‌نه‌كه‌سه سه‌ردانى وڵایەته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مەریكا بكات، به‌ڵام پێمان باشبوو پاش هه‌ڵبژاردن و هاتنى ئیداره‌ى نوێ ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجام بده‌ین، بۆیه حه‌فته‌یەک پێش ئێستا پاش ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مەریكامان ئاگاداركرده‌وه بۆ ئه‌و سه‌ردانه، لاى خۆیان وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مەریكا ڕه‌زامه‌ندى خۆیان نیشانداوه و وه‌ڵاممان به‌ده‌ست گه‌یشتووه تا سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام بده‌ین."
(كامیران) گوتیشى: "سه‌ردانه‌كه‌مان ده‌كه‌وێته كۆتایى مانگى شوبات واتا سه‌ره‌تاى مانگى ئادار ئه‌و كاتمان دیارى كردووه.
(كامیران حاجۆ ) هاوكات ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى رۆژئاواشه ئاماژه‌یشی دا: "له سه‌ردانه‌كه‌مان بابەتی ڕه‌وشى سووریا به گشتیی و پرسى چاره‌سه‌رى سووریا و به‌تایبه‌ت ڕه‌وشى كورد له سووریا دا تاوتوو دەکرێ، هه‌روه‌ها بابه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى رۆژ بۆ كوردستانى سووریا له‌گه‌ڵ پێوه‌ندییه‌كانى ئێمه و ئه‌مەریكا و بابه‌تى دروستكردنى ناوچه‌ى ئارام له سووریا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێ."
نه‌شوان به‌رزنجى




