پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاری مانەوەی هێزەکانیان بۆ مەشقی پێشمەرگە تا ساڵێکی دیکە درێژ کردەوە

ئەڵمانیا-KDP.info- پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاریدا کە هێزەکانیان کە ژمارەیان لە هەرێمی کوردستاندا ١٥٠ سەربازە بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە بمێننەوە و بەردەوامبن لە مەشق و راهێنانکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە.
په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا بڕیارى دا ماوه‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵى دیكه درێژ بكاته‌وه.
بڕیاره‌كه ده‌نگى پشتیوانى 444 په‌رله‌مانتارى له كۆى 557 په‌رله‌مانتارى به‌شداربوو له ده‌نگدان به‌ده‌ست هێنا.
به گوێره‌ى بڕیاره‌كه 150 سه‌ربازى ئه‌ڵمانیایی كه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌ركى سه‌ربازى و راوێژكارى ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵى دیكه ده‌مێننه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن له راهێنانى هێزى پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
ئه‌م بڕیاره‌ى په‌رله‌مان دواى ئه‌وه هات، رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا جه‌ختى له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و هاوكاریكردنى هێزى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق كرده‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا (فرانك ڤاڵته‌ر شتاینمایه‌ر)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق له رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى داعش لاواز بێت و له هێرشبردن بكه‌وێت و ناچار بێت ته‌نیا به‌رگرى له خۆى بكات.
(شتاینمایه‌ر) ستایشى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كرد و رایگه‌یاند، رزگاركردنى رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ نموونه‌یه‌كى روونه له‌سه‌ر سووربوونى هێزى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان بۆ ریشه‌كێشكردنى داعش له عێراق و رزگاركردنى ناوچه‌كانیان له ده‌ست داعش.




