٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە، حەشدی شەعبی ئاگادار دەکاتەوە: تۆپباران بكرێینه‌وه‌ وڵامی تووندمان ده‌بێ

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێت، حەشدی شەعبی سێ جارە ھێزی پێشمەرگە بە ئەنقەست بۆردوومان دەکات. گوتیشی، شەوی رابردوو ھێزی پێشمەرگە وه‌ڵامیان داونەتەوە و دووبارەی بكه‌نه‌وه‌، وه‌ڵامی تووندتری به‌دوادا دێ.

لیوا (ھاشم سیتەیی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردووه‌وه‌ تائێستا، حەشدی شەعبی سێ جار ھێزی پێشمەرگەی بۆردوومان کردووە. ئه‌گه‌رچی ده‌ڵێن بە ھەڵە بووە و پێیان وابووە داعش بوون، بەڵام راست نییە و ئەمە بە ئەنقەست بووه‌، جا بۆیە ئێمەش شەوی رابردوو و ئه‌م بەیانییه‌ وه‌ڵاممان داونەتەوە و لەسەر ئاستی سەرکردایەتییش پەیوەندییان پێوە کراوە.''

ئه‌و فەرماندەیەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال گوتیشی، ''ئاگادارمان کردوونه‌تەوە گەر ئەم جارە دووبارەی بکەنەوە، تووندتر وه‌ڵامیان دەدەینەوە و بەھیچ جۆرێک بێدەنگ نابین، چونکە ھیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەوەی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە بۆردوومان بکەن.''

لیوا (ھاشم سیتەیی) جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌، سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە دیارن و تەکنەلۆجیا لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە و پێویست بە بیانوو ناکات، هه‌ڵبه‌ت دیارە کە مەبەستیان ھێزی پێشمەرگەیە لە بۆردوومانکردن، گوتیشی ''جاری یەکەم کە ھێزی پێشمەرگەیان بۆردوومان کرد پێشمەرگەیەکی زێرەڤانی بریندار بوو، بەڵام بۆردوومانی ئەم جارە بێ زیان بوو.''

وه‌ك (سیتەیی) ده‌ڵێ، ''چوونی ھەندێک ئیزدی نزیک پەکەکە بۆ شنگال ئەوەیش کاریگەری خۆی ھەیە، چونکە دوای گەڕانەوەیان جارێکی دیکە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەیان بۆردوومان کرده‌ووە.''

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار