د. كاوە ئازیزی: "ئەوەی بەعس نەیكرد پەیەدە كردی"

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد-سووریا (د.کاوە ئازیزی) رایگەیاند، كورد لە رۆژئاوا بووەتە كەمینە بە درێژایی مێژوو ئەوەی حكوومەتی بەعس نەیانتوانیوە بەرانبەر بە کورد بیکەن، پەیەدە زۆر بە ئاسانی کردی بۆ ئەوەی پێگەی کورد لاوازبێ.
(د. كاوە ئازیزی) ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد-سووریا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: پەیەدە ڕێگە نادات پێشمەرگەكانی رۆژئاوا بگەڕێنەوە، هۆكارەكەیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دەزانن ئەوان بەرگری لە خاك و گەلی رۆژئاوا دەكەن، ئەوەیش تاسەر لێیان قەبووڵ ناکرێ، چونکە پێشمەرگەی رۆژئاوا بەرگری لە گەلی کورد دەکەن.
گوتیشی: كورد لە رۆژئاوا بووەتە كەمینە، بە درێژایی مێژوو حكوومەتی بەعس نەیانتوانی لە گۆڕینی دیموگرافی کورد سەرکەوتووبێ کەچی پەیەدە بۆ لاوازبوونی پێگەی کورد كردی، ئەگەر پێشمەرگەكانی رۆژئاوا نەگەڕێنەوە و بەرگری لەو بەشەی كوردستان نەكەن پێگەی کورد لە رۆژئاوای کوردستاندا زۆر لاوازدەبێ.
رابین شێروانی




