٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٥٨ گوندی شێروانمەزنێ لەبەر پەکەکە ئاوەدان نەکراونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

شێروانمەزنێ-KDP.info-  بەڕێوەبەری شارەدێی شێروانمەزنێ دەڵێ: لەبەر پەكەكە لە كۆی ٧٢ گوند لە سنووری شارەدێیەكەمان، ٥٨ گوند لەبەر ئالۆزییەكانی سەر سنوور چۆڵ كراون و ئاوەدان نەكراونەتەوە و خەڵكی ئەو گوندانە لە ناوچەكانی دیكە دەژین.

(كۆڤان رەشید) بەڕێوەبەری شارەدێی شێروانمەزنێ سەر بە شارۆچكەی مێرگەسۆر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، شارەدێی شێروانمەزنێ لە ٧٢ گوند پێك دێت، لەو ژمارەیەدا تەنیا ١٤ گوند ئاوەدانن، ٥٨ گوند چۆڵ كراون و ئاوەدان نەكراونەتەوە، هۆكارەكەشی بۆ هەبوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لەو گوندانە دەگەڕێتەوە.

گوتیشی: ئەگەر پەكەكە لەو گوندانە نەمێنێت ئەو گوندانە ئاوەدان دەبنەوە، جارانیش ئاوەدان بوون، بەڵام لەبەر پەكەكە چۆڵكران، كە ئەو گوندانە خێروبێرێكی باشیان هەیە چ لە رووی كشتوكاڵییەوە، چ لە رووی گەشتیارییەوە كە خەڵكی ئەو ناوچانە دەتوانن سوودێكی زۆر لە گوندەكانی خۆیان وەربگرن، ئەوەیش هەم لە سوودی هاووڵاتیاندایە، هەم حكوومەتی هەرێم، بەڵام لەبەر پەكەكە خەڵكەكەی ناوێرن بگەڕێنەوە.

رابین شێروانی 
 

هەواڵی پەیوەندیدار