٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نایف رەشۆ: پەکەکە لە شنگالدا دەیەوێ بەربەست بخاتە بەردەم سەربەخۆییی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  (نایف ڕەشۆ ئیدۆ) رۆشنبیر و کەسایەتیی ئێزدیان دەڵێ، هەمووان دەزانین کە پەکەکە بۆیە دەیەوێ هێزێکی تایبەت لە شنگالدا دروستبکات تا لەو رێگەوە بتوانێ پارە لە بەغدا وەربگرێ و لە بەرانبەریشدا ببن بە بەربەستێک لە بەردەم سەربەخۆیی کوردستاندا.


(نایف ڕەشۆ ئیدۆ)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی: پەکەکە دەیەوێ لە شنگالدا هێزێ دیکە دروست بکات، ئەمەش بە پلەی یەکەم مەترسیی بۆسەر ئێزدییان دەبێ، چونکە زیانی زۆر لە شنگالییەکان دەدەن نەوەک بیانەوێ شنگالییەکان بپارێزن.

دەشڵێ، پەکەکە هۆکارە کە کۆمەڵگەی دەولی هێشتان نەهاتوونەتە سەر هێڵ بۆ ئەوەی شنگال ئاوەدانبکرێتەوە، رێکخراوە خێرخوازییەکان ناتوانن کۆمەکی شنگالییەکان بکەن، چونکە پەکەکە لە شنگالدا کاری نابەجێ دەکات و خەڵکی دەرفێنێت، بۆیە شنگالییەکانیش ناگەڕێنەوە.

(نایف رەشۆ) ئاماژەیشی دا، کە هەمووان دەزانین پەکەکە بۆچی دەیەوێ هێزی تایبەت لە شنگالدا دروست بکات، هەڵبەت ئامانجی لەو هێزە خۆنزیککردنەوەیانە لە بەغدا تا لەو رێگەوە پارە وەربگرن و ببنە بەربەست لە بەردەم سەربەخۆیی کوردستاندا.

کارزان سەباح
 

هەواڵی پەیوەندیدار