ڕەهبەری سەید ئیبراهیم: بارزانی بگهڕێتهوه، پارتی و یەکێتی كۆ دهبنهوه.. ئۆقرەیی سیاسی دێته كایهوه

کۆیە -KDP.info- بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە کۆیە، گەشبینیی خۆی لە هەوڵەکانی (سهرۆك بارزانی) بۆ لێكتێگهشتن و سازانی لایهنهكان خسته ڕوو و گوتی، چاوەڕوانین دوای هاتنەوەی (بارزانی) کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی بکرێت، تا کوردستان بەرەو ئۆقرهیی سیاسی ببات.
(ڕەهبەری سەید ئیبراهیم) بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە کۆیە و ئەندامی سەرکردایەتیی ئەو حزبە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "رێککەوتنی پارتی و یەکێتی زۆر گرینگە، چونکە حوکمڕانی بە پارتی و یەکێتی دەکرێت، بەڵام گرینگە گفتوگۆیش لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بکرێت".
گوتیشی: "گرینگە لە قۆناغی داهاتوو هەموو لایەنەکان بەرپرسیارهتیی دۆخەکە و پەیامەکەی (بارزانی) لە ئەستۆ بگرن و دیراسەی بکەن، لە نزیکەوە کۆبوونەوە بکرێت، چونکە گرفتەمان ئەوەیە یەکگرتوو نین".
)ڕەهبەری سەید ئیبراهیم) گوتیشی: "چاوەڕوانین دوای هاتنەوەی (بارزانی) کۆبوونەوەی یەکێتیی و پارتی بکرێت و، گەشبینین کە هەوڵەکانی (بارزانی) بۆ لێكتێگەیشتن و کۆ بوونەوە، کوردستان بەرەو ئۆقرهیی سیاسی ببات".
کارزان سەباح




