٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێشبینیی ئاوارەبوونی ٢٥٠ هەزار کەس لە ڕۆژئاوای مووسڵ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  بەرپرسانی عێراق پێشبینی دەکەن لەشەڕی ئازادکردنەوەی ڕۆژئاوای مووسڵ زیاتر لە ٢٥٠ هەزار کەس ئاوارە ببن.

 ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسیایی بڵاویکردەوە کە بەهۆی شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سوپای عێراق و چەکدارانی داعش لە بەشی ڕۆژئاوای مووسڵ، لەوانەیە ٢٠٠ تا ٢٥٠ هەزار کەس لە خەڵکی ناوچەکە ناچار بن ماڵەکانی خۆیان جێبهێڵن و ڕوو لە ناوچە ئارامەکان بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵەوە نزیکەی ١٩٠ هەزار کەس لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شارەکە ئاوارە بوون.

 هەر لەو بارەیەوە بە گوێرەی هەواڵێکی سایتی ستارتفۆر، هەزاران کەس لەو ئاوارانەی بەشی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ دوای ئازادکردنەوەی شارەکەیان ڕوویان لە ماڵەکانیان کردووەتەوە و ڕۆژانە نزیکەی ٣٠٠٠ کەس کەمپی ئاوارەکان جێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵدا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار