یوئێن دژی ئەو لایه‌نانه‌یە که له موسڵ مه‌ده‌نییه‌کان ئازار ده‌ده‌ن

ئاژانسەکان-KDP.info- گوته‌بێژی کۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له جنێڤ به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه دژ به‌و لایه‌نانه‌ی که هاووڵاتییانی سڤیل له مووسڵ ئازار ده‌ده‌ن.
گوته‌بێژه‌که ئاماژه به‌و هۆکارانه ده‌کات که ده‌بنه هۆی کوشتن و ئازاردانی مەدەنییەکان له‌وانه، داعش به پله‌ی یه‌که‌م داده‌نێت که بە هه‌موو شێوه‌یه‌ک بە هێرش و بۆمبی چێنراو و قه‌ناس ئازاری هاووڵاتییانی سڤیل ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها، نیگه‌رانی توند دەر‌ده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به‌و ڤیدیۆیه‌ی بڵاوبووه‌وه که ئاسایشی عێراق به گومانی تیرۆر ئه‌شکه‌نجه‌ی چوار که‌س ده‌ده‌ن و سێ له‌وان گولله باران ده‌که‌ن تا مردن.




