مەڵبەندی مووسڵی یەکێتی: ملیۆنان دۆلاری بۆ خەرج کراوە.. هاوکاریی بهغدا بۆ پەکەکە حاشاهەڵنەگرە

مووسڵ-KDP.info- گوتەبێژی مەڵبەندی مووسڵی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان جهخت دهكاتهوه كه بەغدا به پارە و چەک هاوكاریی پەکەکە و ئهمه حاشاههڵنهگره.
(غەیاس سوورچی) گوتەبێژی مەڵبەندی مووسڵی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "رێککەوتن لە نێوان پەکەکە و حکوومەتی عێراقدا هەیە و بهغدا به ئاشكرا هاوکاریی دەکات و حاشاهەڵنەگرە".
(سوورچی) ههروهها گوتی: "بەغدا هاوکاریی ئەو گرووپانە دەکات لە شنگال کە نزیکن لە پەکەکەوه، یان لەژێر ئایدۆلۆژیای پەکەکەدان، پێشووتر بە ملیۆنان دۆلار لەلایەن بەغداوە بۆ پەکەکە لە شنگال خەرج کراوە بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی و خەرجییهكانی دیكهیان".
(غەیاس سوورچی) دهشڵێت، ''پەکەکە لە شنگال چەکی سوک و مامناوەندیان پێییە، بەشێک لەو چەکانەیان هیی سوپای پێشووی عێراق بوون، چونکە ئەو چەکانە کڕین و فرۆشتیان پێوە کراوە و دواتر گەیشتوونەتە دەست پەکەکە.''
گوتەبێژی مەڵبەندی مووسڵی یەکێتی زیاتر گوتی: "لەکاتی کەوتنی مووسڵ، خەڵک چەکی قورسی کەوتە بەردەست و دواتر کڕین و فرۆشتنی پێوەکراوە و كهوتوونهته دهست پەکەکە، ئێستایش خەڵکێکی نزیک لەوان چەک دەکڕن".
کارزان سەباح




