تره‌مپ، له سووریا ناوچه‌ی ئارام دروست ده‌كات

واشنتن-KDP.info- سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، بۆ پارێزگاری له‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌به‌ر توندوتیژی ناوچه‌كانیان جێ ده‌هێڵن، ده‌یه‌وێ ناوچه‌ی ئارام له سووریا دروست بكات.
دوێنێ چوارشه‌ممه و له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ تۆڕی ئه‌ی بی سی نیوز، (دۆناڵد تره‌مپ) رایگه‌یاندووه، ئه‌ورووپا هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی كردووه كه ملیۆنان په‌نابه‌ری له سووریا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته‌وه وه‌رگرتوون.
(تره‌مپ) ده‌ڵێ، بێگومان ناوچه‌یه‌كی ئارام له سووریا دروست ده‌كات تا ئه‌وانه‌ی له چنگ توندوتیژی ڕاده‌كه‌ن پاراێزراو بن.
به‌گوێره‌ی ده‌كۆمێنێتێك كه ده‌ست ڕۆیته‌رز كه‌وتووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دابێ فه‌رمان به وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ده‌كات نه‌خشه‌پلانێك دابنێن بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ئه‌گه‌ری ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له سووریا.
ئه‌و نه‌خشه‌پلانه‌ی كه هه‌ر ماوه (تره‌مپ) واژۆی بكا كه سه‌رۆكی پێشوو(باراك ئۆباما) پێی ڕازی نه‌بوو نه‌وه‌كا پێكدادان له نێوان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌وان و رووسیادا دروست ببێ و قه‌یرانی سووریا قووڵتر بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕه‌شنووسه‌كه، وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له ماوه‌ی 90 ڕۆژدا ئه‌و ناوچه ئارامه دروست بكرێ كه پێویست ده‌كات هاووڵاتیانی سووریایی كه له ماڵوحاڵی خۆیان ااواره ده‌بن تێیدا بگیرسێنه‌وه.
دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام ڕه‌نگه ببێ به هۆكارێك بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایی له سووریا، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی (ئۆباما) بوو.
ئه‌گه‌ر بێت‌و (تره‌مپ) مه‌رج بۆ فڕینی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه ئارامه‌دا بسه‌پێنێت، ئه‌وا پێویست ده‌كات ئاستی به‌شداریی هێزی ئاسمانیی ئه‌مه‌ریكا یاخوود هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر و فراوانتر بكات. هاوكات پێویست ده‌كات هێزی پیاده‌ش بڵاوه پێ بكات بۆ دابینكردنی ئه‌منیه‌تی زیاتری زیاتری ناوچه‌كه.
هه‌ڵبه‌ت ده‌كۆمێنته‌كه زانیاری و ورده‌كاریی زیاتری له‌باره‌ی ئه‌و ناوچه ئارامه نه‌خستووه‌ته ڕوو لوه‌ی ناوچه ئارامه‌كه كوێ ده‌گرێته‌وه و به دیاریكراوی كێ ده‌یپارێزێ. وه‌ك ڕۆیته‌رز نووسیویه‌تی.




