شه‌پۆڵێكی به‌فر هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه

سۆران-KDP.info- شه‌پۆلێكی به‌فربارین هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، به ڕێژه‌ی جیا جیا به‌فر باریوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له هه‌ندێك ناوچه تیمه‌كانی ڕێگاوبان هه‌ڵمه‌تێكی ڕاماڵینی و خاوێنكردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانه‌كانی ده‌ست پێ كردووه.
(مه‌غدید عه‌ریف) به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: له حاجی ئۆمه‌ران زیاتر له 20 سم به‌فر باریوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش تیمه‌كانی به‌فر ڕاماڵین ده‌ستیان به خاوێنكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌وبانه‌كان كردووه و تا ئێستایش هیچ گرفتێكی هاتوچۆ به‌تایبه‌تی له سنووری نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران دروست نه‌بووه و جموجۆلی بازرگانی و گه‌شتیاری به‌رده‌وامه.''
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له سنووری شارۆچكه‌كانی ئامێدی و ئاكرێ، مێرگه‌سۆر و سۆران به ڕێژه‌ی جیاجیا به‌فر باریوه و، تیمه‌كانی به‌فر ڕاماڵین خه‌ریكی خاوێنكردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانه‌كانن بۆ ئه‌وه‌ی گرفتی هاتوچۆ دروست نه‌بێت.
رابین شێروانی




