دهزگای خێرخوازیی بارزانی، وشكهخۆراك، نهوت، ئاگرکوژێنەوە و جلوبەرگی بهسهر ئاواراندا دابهش كرد

ههولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی رێکخراوی ناحکوومی (khalsaaid)ی بەریتانیایی، خواردنی وشکی بۆ 101 خێزانی کەمپی قادیا دابین کرد.
ئهمڕۆ25/1/2017، دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هاوکاریی رێکخراوی khalsaaid ی بەریتانیایی، خواردنی وشکی بۆ 101 خێزانی گوندی کوچووی دەڤەری شێخان کە نیشتەجێی کەمپی قادیان دابین کرد.
کەمپی قادیا دەکەوێتە سنووری قەزای زاخۆ و تایبەتە بە ئاوارە ئێزدییەکانی شنگال و دەورووبەری و کەمپەکە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەڕێوە دەبرێت.
له دیبهگه رۆژانه نهوت دابهش كرا
ئهمڕۆ 25/1/2017، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و UNHCR بەمەبەستی گەرمهێشتنەوەی چادر و خێوەتی پەنابەران، نەوتیان بۆ 1142 خێزانی کەمپەکانی دیبەگە دابین کرد.
بەشەخۆراکی مانگی یەکی 1981 خێزان دابەش کرا
دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانیی خۆراک، مانگانە بەشەخۆراکی ئاوارە دابین دەکەن و لە چوار چێوەی هاوکارییەکانی مانگی یەکدا بەشەخۆراکی 1981 خێزان دابینکرا.
ئهمڕۆ 25/1/2017 لهدرێژهی پرۆسهی دابهشكردنی بهشهخۆراكی مانگانه بۆ ئاوارهكانی ناوخۆی عێراق كه بهپێی پرۆژهیهكی هاوبهشی دهزگای خێرخوازیی بارزانی و بهرنامهی جیهانی خۆراك مانگانه بهڕێوه دهچێت، لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا بەشەخۆراکی 1981 خێزانی ئاوارە لە زوممار و شێخان دابەش کرا.
لهلایهكی دیكه دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانی خۆراک لە هەڵمەتێکدا بەشەخۆراکی مانگی یەکی 1247 خێزانی ئاوارەی زومماری سەر بە مووسڵ دابین کرد، هەر لەهەمان رۆژدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەچاودێری بەرنامەی جیهانی خۆراک بەشەخۆراکی مانگی یەکی 734 خێزانی ئاوارەی قەسرۆکی سەربە قەزای شێخانی دابەش کرد.
كهمپهكان له رووداوی ئاگركهوتنهوه دهپارێزرێن
بەمەبەستی رێگریكردن لە کەوتنەوەی رووداوی ئاگر لە ناو کەمپەکاندا کە لەماوەی رابردوودا ئاگر خێمەی زۆر کەسی سوتاندووە و گیانی چەند کەسێکیشی ستاندووە، 50 ئاگر کوژێنەوە بۆ کەمپی هەرشەم دابین کرا.
ئهمڕۆ 25/1/2017 دەزگای خێرخوازیی بارزانی 50 ئاگرکوژێنەوەی بۆ کەمپی هەرشەم دابین کرد بە مەبەستی رێگریکردن لە کەوتنەوەی ئاگر لە ناو کەمپەکەدا.
پێدانی جلوبەرگ بۆ 727 خێزانی ئاوارە
جلوبەرگ بۆ 727 خێزانی ئاوارەی (مەسیحی، ئێزدی و موسڵمانی) کەمپی داوودی بەبێ جیاوازی دابین کرا.
ئهمڕۆ 25/1/2017 لە هەڵمەتێکی خێرخوازییدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوبەشی لەگەڵ کەنیسەی کاتۆلیکی سویسرایی جلوبەرگی بۆ 727 خێزانی ئاوارەی کەمپی داودی دابین کرد.
کەمپی داودی دەکەوێتە سنووری پارێزگای دهۆك و پێک دێت لە ئاوارەکان کە لە زۆربەی رەگەز و ئایینەکانی لەخۆی گرتووە.








