ترەمپ بە شێوەیەکی کاتی ڤیزای ئەمەریکا لە حەوت وڵات قەدەخە دەکات

ئاژانسەکان-KDP.info- (دۆناڵد ترەمپ) سه‌رۆکی ئه‌مەریکا بڕیاره ئه‌مڕۆ فه‌رمانێک که به ڕۆژی (ئاسایشی مه‌زن)ی ناو بردووه ئیمزا بکات و بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی تا ڕێوشوێنی نوێ ده‌گیرێته به‌ر په‌نابه‌ر و ڤیزای ئه‌مەریکا بۆ هه‌ندێک وڵات ڕابگرێت که عێراقیشی تێدایه.
به‌پێی ڕۆیته‌رز فه‌رمانه‌که‌ی ترەمپ ڕاگرتنی کۆچبه‌ر و ڤیزای تێدایه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی که وڵاتانی سووریا، عێراق، لیبیا، یه‌مه‌ن، سۆماڵ، ئێران و سودانی تێدایه.
بڕیارەکە ئه‌و ڤیزانه‌ش ده‌گرێته‌وه که ئێستا دراون و بلۆک ده‌کرێن. ترامپ به نیازه پلان دابنێت بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی لێکۆڵینه‌وه‌ی توند بۆ ئه‌و وڵاتانه، پاشان ئه‌و فه‌رمانه رادەگرێت.




