عه‌لی به‌لۆ: ته‌نیاچاره‌ی پرسی نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا، یاسای تایبه‌ته

هه‌ولێر-KDP.info- شاره‌زایه‌كێ كه‌رتی نه‌وت و گاز ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، به‌غدا هه‌رگیز نایه‌وێ له بواری نه‌وت و بودجه‌دا رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا جێبه‌جێ بكات و، گوتیشی، هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی عێراقی ده‌یانه‌وێ پرسه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا یه‌كلا بكه‌نه‌وه، هه‌ڵبه‌ت هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌مه قه‌بووڵ ناكات.
(دكتۆر عه‌لی حه‌سه‌ن به‌لۆ) راوێژكاری پێشووی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "حكوومه‌تی به‌غدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێ رێككه‌وتنی بواری نه‌وت و بودجه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا جێبه‌جێ بكات، چونكه نایه‌وێ پرسه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هه‌رێم و عێراقدا بێت، به‌ڵكه ده‌یانه‌وێ له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ندێ به‌رپرسی عێراقدا بێت، جا هه‌رێمی كوردستانیش به‌و جۆره رێككه‌وتنه ڕازی نابێ، له‌به‌ر ئه‌وه من گه‌شبین نیمه به‌وه‌ی رێككه‌وتن بكرێت له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا و به‌غدا جێبه‌جێی ناكات.''
به باوه‌ڕی (دكتۆر عه‌لی به‌لۆ)، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند بكرێت و به‌گوێره‌ی ده‌ستوور كاری پێ بكرێت، ئه‌وا بێگومان كێشه‌ی نه‌وت و گاز له هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵیش چاره ده‌بێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و گوتی، ''زۆرینه‌یه‌كی شیعی كه بیه‌وێ پڕۆژه‌یاسایه‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ی خواستی هه‌رێمی كوردستانی تێدا جێگیر كرابێت تێپه‌ڕێنن، ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته ئه‌گه‌ری چاره‌كردنی پرسی نه‌وت و گاز له‌نێوانیاندا، چونكه پێویسته مافی هه‌رێمی كوردستانیش زامن بێت له نێو یاسای نه‌وت و گازدا.''
قائید میرۆ




