٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

30 داعش دزەیان كردووه‌ته‌ نەفتخانە؛ كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌كی ڕفاندوون

سەرچاوە: KDP.info

خانه‌قین-KDP.info-  بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگه‌یاند، داعش دزەی کردووەتە نەفتخانە لە خانەقین و لەگەڵ هێزه‌كانی حەشدی شەعبی به‌ره‌وڕوون و شەڕ بەردەوامه‌.

(شێخ جەعفەر مستەفا) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "داعش ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ دزەی کردووەتە نەفتخانە لە خانەقین کە نزیکەی 30 تیرۆریست بوون، دیاره‌ لە ڕێگەی چەند ئۆتۆمبێلێکه‌وه‌ پەلاماری کۆمپانیای (حامورابی)یان داوه‌ لە ناوچەی نەفتخانەی خانەقین و چەند کەسێکیان کوشتووە.''

گوتیشی، تائێستا(كاتی ئاماده‌كردنی هه‌واڵه‌كه‌) شەڕ بەردەوامه‌ و داعش چەند کارمەندێکی ڕفاندوون و پێکدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و تیرۆریستاندا درێژه‌ی هه‌یه‌.

نەفتخانە، 40 کیلۆمەتر لە باشووری خانەقینه‌وه‌ دووره‌، یەکێکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لەلایەن هێزە عێراقییەکان و میلیشیا شیعەکانەوە پارێزگاری لێ دەکرێت.

 

کارزان سه‌باح هه‌ورامی

هەواڵی پەیوەندیدار