عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا: ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك بێ زیان نابێ

كه‌ركووك-KDP.info- پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك پێی وایه، هه‌رچه‌ند هێشتا حكوومه‌تی عێراق به فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكی رانه‌گه‌یاندووه كه ناكرێ، به‌ڵام ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی لێ ساز ده‌درێ.
(عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا) پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌مساڵدا زیانی زۆر به پارێزگای كه‌ركووك ده‌گه‌یه‌نێ، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی كه‌ركووك نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرن و پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به‌ڕێوه بچێت، چونكه له ساڵی 2005ه‌وه هه‌ڵبژاردن له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك نه‌كراوه و ئێستا كه‌ركووكییه‌كان مافی خۆیانه ئه‌نجوومه‌نێكی كارایان هه‌بێت بۆ پارێزگاكه‌یان، به‌ڵام هێشتا روون نییه هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت.''
(عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا) ئاماژه‌یشی دا كه ئه‌گه‌رچی هێشتا حكوومه‌تی عێراق هیچ بڕیارێكی فه‌رمیی ده‌رنه‌كردووه كه‌ركووك به‌ده‌ر بێت له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردن و، به‌ڵام گه‌شبینه به‌وه‌ی بڕیار بدرێت هه‌ڵبژاردنه‌كه له كه‌ركووكیش ئه‌نجام بدرێت، گوتیشی ''ئه‌گه‌ر بڕیاری ئه‌وه درا نه‌كرێت، ئه‌وها پێویسته كورد هه‌ڵوێستی هه‌بێت و بێده‌نگ نه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر بێبه‌شكردنی كه‌ركووك له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی بڕیاره ئه‌مساڵ ساز بدرێت.''
قائید میرۆ




