وەیس نایف: مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال، وه‌رقه‌یه‌كى تر‌ى به‌غدایه له دژى حكوومه‌تى هه‌رێم

شنگال-KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال رایگەیاند، بوونى په‌كه‌كه و مانه‌وه‌یان وه‌رقه‌یه‌كى تر‌ى گوشاره و پیلانێكى تره له‌لایه‌ن حكوومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه دژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
(وەیس نایف)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دروستكردنى هێزى زیاتر له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه له سنوورى شنگال، ده‌بێته هۆى زیاتر قووڵكردنه‌وه‌ى كێشه و ململانێیه‌كان و، هیچ خزمه‌تێك به ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان ناكات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیى خه‌ڵكى شنگالدا نییه، چونكه شنگال پێویستى به په‌كه‌كه نییه تا تێیدا بمێنێته‌وه، ماوه‌ى دووساڵیشه وه‌كو قایممه‌قامیه‌ت و ئه‌نجوومه‌نى شنگال و ئیداره‌ى ئه‌وشاره و له رێگاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كان و حكوومه‌تى ناوه‌ندى و حكوومه‌تى هه‌رێمیشه‌وه له هه‌وڵى به‌رده‌وامداین تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كى مه‌ده‌نى په‌كه‌كه ده‌ربچن، به‌ڵام مخابن رۆژانه پیڵان و هێزه‌كانیان زێده‌تر ده‌كه‌ن كه دیاره هه‌مووى به هاوكارى و پاڵپشتیى حكوومه‌تى ناوه‌ندییه.''
وه‌ك سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال ده‌ڵێ، په‌كه‌كه هاتووه‌ته شنگال تا ئێش و ئازاره‌كانى خه‌ڵكه‌كه‌ی زیاتر بكات و بازرگانى به ئێش و ئازاره‌كانیانه‌وه بكات، چونكه مانه‌وه‌ى په‌كه‌كه بووه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى شنگال هه‌ست به مه‌ترسى بكه‌ن و نه‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی په‌كه‌كه هۆكارێكى دیكه‌ی سه‌ره‌كییه له‌وه‌ی كه ئه‌و شارۆچكه وێرانبووه ئاوه‌دان نه‌كرێته‌وه.
(وەیس نایف) جه‌خت ده‌كاته‌وه، بوونى په‌كه‌كه و مانه‌وه‌یان وه‌ره‌قه‌یه‌كى تر‌ى گوشاره و پیلانێكى تره له‌لایه‌ن حكوومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه تا دژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ڵكی لێ ببینێ، گوتیشی ''ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین به هه‌وڵى حه‌كیمانه‌ى جه‌نابى (سه‌رۆك بارزانى) ئه‌وه‌ش كاتییه و چاره ده‌كرێ."
نه‌شوان به‌رزنجى




