داهاته‌سه‌رانه‌ی په‌كه‌كه له سنووری پێنجوێن، نزیكه‌ی 80 ملیۆن دیناره

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- به‌رپرسی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری هه‌ڵه‌بجه ئائكرای ده‌كات، په‌كه‌كه له سنووری گونده‌كانی پێنجوێن شه‌ش بازگه‌ی وه‌رگرتنی سه‌رانه‌یان داناوه بۆ ئه‌و كاسبكارانه‌ی كه به وڵاخ بازرگانی ده‌كه‌ن و، هه‌ر شه‌وێك نزیكه‌ی 80 ملیۆن دینار ده‌كه‌ون.
(سه‌روه‌ر جه‌عفه‌ر) بۆ ماڵپه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستان زانیاریی دا كه، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له براله، گۆخڵان، باڵان، شیه‌گوێزان، وێنه و دارۆخان و سه‌یرانبه‌ن بازگه‌یان داناوه، سه‌رانه له‌و وڵاخدارانه وه‌رده‌گرن كه بار بۆ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌گوازنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ناوچه‌ی پارتی، له وه‌رزی هاویناندا و شه‌وی وا هه‌بووه بازگه‌كانی په‌كه‌كه له‌سه‌ر سنووره‌كان بڕی(80) ملیۆن دیناریان له وڵاخداره‌كان وه‌رگرتووه، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی زستانه باری كه‌متر ده‌ڕوات، ئه‌وان سه‌رانه‌كه‌یان زیاد كردووه، خۆی پێشتر هه‌ربارێك وڵاخ (75)هه‌زاریان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئێستا زیادیان كردووه بۆ(120)هه‌زار دینار.
(سه‌روه‌ر جه‌عفه‌ر) ده‌ڵێت "كه‌سێكی نزیكی خۆمان شه‌وێك چوار باریان بردبوو، سه‌رانه‌ی سێی باریان پێدابوون، هاتنه‌سه‌ری و گوتبوویان تۆ چوار بارت بردووه و ده‌بێ پاره‌ی باره‌كه‌ی دیكه‌شمان ببده‌یتێ.''
ئه‌وبه‌رپرسه‌ی پارتی ده‌ڵێت "ڕۆژانه سه‌یاره‌یه‌كی چۆری پاتڕۆڵ دێت ئه‌و سه‌رانه‌ی كۆ كراوه‌ته‌وه ده‌یبات.''
شایوی باسه هێزه‌كانی په‌كه‌كه بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌كییان له نزیك شاره‌دێی ناوپارێز كه پێی ده‌ڵێن گوێزی ئازا هه‌یه، ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه و له‌و بنكه‌وه فه‌رمانیان پێ ده‌درێت.
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




