عەبدولسەلام بەرواری: یەکێتی و پارتی ئه‌ركی قورسیان له ئه‌ستۆیه، گرینگه ڕێكبكه‌ون

هەولێر-KDP.info- چاودێری سیاسی (عەبدولسەلام بەرواری) دەڵێ، یەکێتی و پارتی بە ئەزموونی خۆیان پێکەوە دەتوانن ئیدارەی کوردستان بدەن و لەگەڵ حزبەکانی دیکەش قسە بکەن و وێكڕا له ئاست تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه‌دا بن.
(عەبدولسەلام بەرواری) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پارتی و یەکێتی بەو سەرکەوتنانەی بەدەستیان هێناون وای کردووە بۆ ئێستا و داهاتوو ئەرکی سەرشانیان قورس‌تر بێ، هەردووکیان توانای سەربازی و جەماوەرییان هەیە، بۆیە دەبێ لە ئێستایشدا پێکەوە هەنگاوی گەورەتر بنێن، وەک چۆن لە دوای راپەڕین و وەک چۆن لە پرۆسەی ئازادکردنی عێراقدا رۆڵیان هەبوو، ئێستایش دەبێ پێکەوە هەنگاو بنێن.''
ئه‌و چاودێره‌ی سیاسه‌ت گوتیشی، پارتی و یەکێتی پێویستە لە پرسە جیاوازەکانیش هاوهەڵوێست بن، خۆی ئەمە کاریگەریی راستەوخۆی دەبێ لەسەر حزبەکانی دیکەش چونکە ئەگەر پارتی و یەکێتی پێکەوە بن و ئەوا هاوکێشەکانی دەرەوە و ناوەوەیش دەگۆڕدرێن.''
(به‌رواری) وه‌بیر دێنێته‌وه كه، کاتێک (مام جەلال) زانی سیاسەتی کوردستان كه خۆی له یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستیدا نه‌ده‌بینییه‌وه زیانی بۆ یەکێتیی هەیە پێش ئەوەی بۆ پارتی هەبێت، ئەوە بوو توانییان لەگەڵ (سەرۆک بارزانی)دا رێککەوتنی ستراتیژی بکەن کە دەستکەوتێکی زۆر زۆر گەورە بوو، جا خۆی ئه‌م ڕێككه‌وتنه هه‌م شەڕی ناوخۆی دوور خستەوە هه‌میش توانای بەڕێوەبەردنی سەختیی ئەو قۆناغە و دوو ئیدارەییشی رەواندەوە، هاوكات هاوهەڵوێستیی كوردی لە بەغدایش بەهێز کرد.''
وه‌ك (عەبدولسەلام بەرواری) ئاماژه‌ی دا، ''هێزه سه‌ره‌كییه‌كان بۆیان دەرکەوتووە بۆ ئەوەی دەستکەوتەکان بەدەست بێننەوە، دەبێ هاوپەیمانی پارتی بن نەک دژی پارتی بجووڵێنەوە، بەتایبەت یەکێتی لەوە گەیشتووە کە دەبێت لەگەڵ پارتی هاوڕا بێ و پێکەوە بچن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە قسە بکەن ئەو کات لایەنەکان هاوهەڵوێستی بێننه كایه‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان و تێپه‌ڕاندنی دۆخی هه‌نووكه‌یی و چاره‌كردنی قه‌یرانه‌كاندا بێ.''
کارزان سەباح




