مەسروور بارزانی: دەبێ هەرێم لە گفتوگۆی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەو ناوچانە بەشداربێ کە پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵدا ئازادی کردوون

هەولێر-KDP.info- راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە دیداریدا لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق رایگەیاند، ده‌بێ هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بێت له گفتوگۆكانی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌سەر ده‌ستی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ئازاد كراون.
ئه‌مڕۆ ٢٤/١/٢٠١٧ (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكردنی له (د. مارك باریتی) باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له عێراق کرد، له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی (دۆمینیك ماس) كونسووڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو، دوا په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌منی و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه و ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ له تیرۆریستانی داعش تاوتووکرا و جه‌خت له پێوه‌ندییه مێژووییه‌كان و به‌ها هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسا كرایه‌وه.
(مه‌سروور بارزانی) دووه‌م سه‌ردانی (فڕانسوا هۆڵاند) سه‌رۆكکۆماری فه‌ڕه‌نسای بۆ هه‌رێمی كوردستان به هێمایه‌كی گرینگی پشتیوانیكردن له‌گه‌لی كوردستان و به‌هێزی ئه‌و پێوه‌ندییانه وه‌سف كرد و رایگه‌یاند، پێوه‌ندی و دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسا له هه‌ڵوێست و یارمه‌تییه‌كانی رابردووی فه‌ڕه‌نسا به‌رانبه‌ر گه‌لی كوردستان سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
هەر لە دیدارەکەدا رایگەیاند، ده‌بێ هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بێت له گفتوگۆكانی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌سەر ده‌ستی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ئازاد كراون.
دواتر رۆشنیایی خرایه سه‌ر رێوشوێنه‌كانی زیادكردنی یارمه‌تییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كان و چاره‌كردنی پێشمه‌رگه برینداره‌كان، و دووپات له نه‌خشه‌ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به رێگه‌ی ئاشتیانه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق وه‌ك مافێكی سرووشتی گه‌لی كوردستان كرایه‌وه و جه‌ختكرایه‌وه، كه گه‌یشتنی كورد به‌مافه‌كانی خۆی ده‌بێته فاكته‌ری سه‌قامگیری زیاتر له ناوچه‌كه دا.
له به‌رانبه‌ردا باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له‌عێراق، دووپاتی له به‌رده‌وام بوون و فره‌وانتركردنی پێوه‌ندی درێژخایه‌نی نێوان وڵاته‌كه‌یی و هه‌رێمی كوردستان له بواره جۆراوجۆره‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا كرده‌وه و رایگه‌یاند، پێوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و به‌رده‌وامیش یارمه‌تییه‌كانیان به كردار كردووه و پاڵپشتی له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ن، كه بوژانه‌وه و كراوه‌یی بۆ گه‌لی كوردستان به‌دی بهێنێت.




