٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی حوسێن: ئەگەر بەغدا شەراکەتی راستەقینەی ناوێ با ببین بە دوو دراوسێی باش

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (عەلی حوسێن) دەڵێ، ئێستا عێراق دابەشی سوننە و شیعە و کورد بووە، بەڵام تا ئێستا لەرووی دەستوورییەوە بەیەکەوە ماوین، سەرکردایەتی سیاسی کورد باوەڕی بەوە هەیە کە شاندێک بچێتە بەغدا ئەگەر گەیشتینە ئەنجامێک بۆ شەراکەتی راستەقینە ئەوا کورد ئەو ئامادەیەی تێدایە، بەڵام شەراکەتی راستەقینە نەماوە، بۆیە با گفتوگۆ بکەین بۆ ئەوەی ببینە دوو دراوسێی باش.

  (عەلی حوسێن)، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوت، :شەراکەتی ئێمە لەگەڵ بەغدا شەراکەتی دەستووری بووە، لەماوەی رابردوودا دەستوور جێبەجێ نەکراوە، ئەگەر بەغدا بیەوێت شەراکەتی راستەقینەی کورد قەبووڵ بکات، دەبێت مامەڵە راستەقینە لەگەڵ داخوازی خەڵکی کوردستان بکات، بەڵام ئەگەر بەغدا بەو شێوە بڕوات کوردستان بڕیاری خۆی دەدات و هەڵوێستی خۆی وەردەگرێت.

(عەلی حوسێن) ئاماژەیشی دا، کورد بەم شێوەیە مامەڵەی بەغدا قەبووڵ ناکات، ئێستا عێراق دابەشی سوننە و شیعە و کورد بووە، بەڵام تا ئێستا لەرووی دەستوورییەوە بەیەکەوە ماوین، سەرکردایەتی سیاسی کورد باوەڕی بەوە هەیە کە شاندێک بچێتە بەغدا ئەگەر گەیشتینە ئەنجامێک بۆ شەراکەتی راستەقینە ئەوا کورد ئەو ئامادەیەی تێدایە، بەڵام شەراکەتی راستەقینە نەماوە، بۆیە با گفتوگۆ بکەین بۆ ئەوەی ببینە دوو دراوسێی باش.

کارزان سەباح

 

هەواڵی پەیوەندیدار