پێشمەرگە عەرەبەکان لە مەشق و راهێنان دان
__2017_01_23_h16m59s47__HK.jpg)
زوممار-KDP.info- لیوایەکی هێزی پێشمەرگە کە لە ٣ هەزار عەرەبی ناوچەی زوممار پێکدێ وەجبەی یەکەمیان لە سەرەتای مانگی دابێ مەشق و راهێنان تەواو دەکەن.
(عەمید بڵند) سەرپەرشتیاری مەشقپێکردنی پێشمەرگە عەرەبەکان لە سنووری زووماردا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "لیواکەی ھێزی پێشمەرگە کە لە عەرەبەکانی ناوچەی زوممار دروستکراوە وەجبەی یەکەمیان لە مەشق و راهێناندان و ژمارەیان ٩٩٥ پێشمەرگەیە و سەرەتای مانگی دابێ مەشقەکانیان تەواو دەبێ.
ئاماژەیشی دا، دوو وەجبەی دیکەش ماون کە مەشق و راهێنان بکەن و کە هەر وەجبەیەکیان ٤٥ رۆژ لە مەشقدا دەبن و کۆی گشتیی ژمارەی لیواکەش ٣ هەزار پێشمەرگەیە.
بڵند ئیبراھیم




