کولتووری ئه‌فه‌ندییه‌کان زیندوو ده‌کرێتەوە
__2017_01_23_h15m27s16__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info-بی بی سی ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ''میسته‌ر ئه‌ربیل'' که کۆمه‌ڵه گه‌نجێکن مۆده‌ی جلوبه‌رگ نمایش ده‌که‌ن و، کولتووری کۆن و نوێیان تێکه‌ڵ کردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌که ئه‌و کۆمه‌ڵه گه‌نجه له قه‌ڵای هه‌ولێره‌وه کار و چالاکییه‌کانیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و چاکه‌ت و پانتۆڵی جوان و که‌شخه و مۆده‌یان له‌به‌ر کردووه و، به ستایلی ئه‌ورووپایی و مۆدێل خۆیان ده‌گۆڕن و بە گوتەی خۆیان، جلی مۆده‌ی ئه‌ورووپا ده‌پۆشن و هه‌وڵ بۆ پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگاکه‌یان ده‌ده‌ن، له‌هه‌مان کاتدا کولتووری ئه‌فه‌ندییش زیندوو دەکەنەوە که چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر که‌سه زۆر خوێنده‌واره‌کان جوانترین و به‌هادارترین قاتیان ده‌پۆشی که ده‌چوون له چایخانه و گازینۆکان داده‌نیشتن، تا خه‌ڵک بیانناسێته‌وه و ئیکسسواراتی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بوو.
ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێ له‌وانه‌یه وا تێبگه‌ی عێراق شه‌ڕ داگیری کردووه، به‌ڵام له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌توانی ئه‌و گه‌نجه ڕێکپۆشانه ببینی.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌وان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان جگه له‌و کاره فه‌رهه‌نگییانه‌ی ده‌یکه‌ن، پشتیوانی له مافی ئافره‌ت ده‌که‌ن و به به‌رده‌وامی ده‌ریده‌بڕن له پۆسته‌کانیاندا که پشتیوانی له چالاکیی ئافره‌ت ده‌که‌ن.




