٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باكۆزی: فالح فەیاز سەرپەرشتیی دۆسیەی پەكەكە دەكات لە شنگال

سەرچاوە: KDP.info

 

شنگال-KDP.info- بەرپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شنگال ده‌ڵێت، حكوومەتی عێراق بەردەوامە لە هاوكاریكردنی پەكەكە لە شنگال و، دۆسیەی هاوكاریكردنی پەكەكەیش بۆ راوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق گوازراوەتەوە.

(وەحید باكۆزی)، به‌ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تا ئێستایش پەكەكە هاوكاریی چەك و پارە لە بەغداوە وەردەگرێت، لە كاتێكدا هەركاتێك پێیان بكرێت ئامادەن بۆ تێكدانی دۆخی ناوچەكە و تا دێت دەستوەردانی پەكەكە لە شنگال زۆرتر دەبێت، مەترسییش دەكرێت لە چوارچێوەی ئەو ھەڵمەتەدا بێت كە ئێستا (نووری مالیكی) سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە دژی ھەرێمی كوردستان دەیكات".

(باكۆزی) گوتیشی: "دۆسیەی هاوكاریكردنی پەكەكە دراوەتە (فالح فەیاز) و لەوێوە هاوكاری بۆ پەكەكە لە شنگال دێت، بە جۆرێك هەر چەكدارێكیان ٧٠٠ هەزاری بۆ بڕاوەتەوە و پەكەكەیش ئەو پارەیە دەكەن بە دوو بەشەوە و دەیدەن بە دوو چەكدار".

 كارزان سەباح

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار