جەواد سیامەند: بە بێ كورد هیچ دانوستانێكی سووریا سەركەوتوو نابێ

هەولێر-KDP.info- چاودێرێكی سیاسی پێی وایە، كۆنگرەی ئاستانا ناتوانێ كێشەی سووریا چارە بكات و، رژێم و ئۆپۆزسیۆن بگەن بە رێككەوتن، چونكە چارەكردنی كێشەكان بەندە بە نەمانی رژێمی (بەشار ئەسەد). لەبارەی رۆڵی كوردیشەوە دەڵێ، هیچ دانوستان و كۆبوونەوەیەك بە بێ كورد سەر ناگرێ.
(جەواد سیامەند)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "رێككەوتنێكی نهێنی لە نێوان رووسیا و ئەمەریكا لەبارەی رەوشی سووریاوە هەیە و دەیانەوێ دوای نەمانی داعش رەوشی ناوچەكە ئارام بێتەوە، بە تایەتی لە عێراق و سووریا، هەر لەبەر ئەوەیش ئێستا زیاتر رووسیا رۆڵی هەیە لە ناوچەكە و بە تایبەت لە سووریا، بەڵام پێم وایە كۆنگرەی ئاستانا كێشەی سووریا چارە ناكات، چونكە چارەكردنی كێشەكانی سووریا بەندە بە مانەوەی رژێمی (بەشار ئەسەد)، و تا رژێمی (بەشار) لەسەر دەستەڵات بێت، ئەستەمە كێشە و ئاڵۆزی لە سووریا كۆتایی بێت ".
(سیامەند) پێوهست رۆڵی كورد لە كۆنگرەی ئاستانا، گوتی: "كورد لە سووریادا پێكهاتەیەكی سەرەكی و گرینگە و رۆڵی دەبێت لە كۆنگرەی ئاستانادا، چونكە زەحمەتە لە سووریای نوێدا كورد پشتگوێ بخرێت و هەر دانوستان و كۆبوونەوەیەك لەبارەی داهاتووی سووریا بە بێ كورد سەركەوتوو نابێت، لەبەر ئەوەیش رۆڵی كورد بەرچاو دەگیرێت".
قائید میرۆ




