٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنەکەسە: پێویستە مافی گەلی کورد لە چوارچێوەی سووریای فیدراڵدا ده‌سته‌به‌ر بێ

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا ده‌ڵێت، کۆبوونەوەی ئاستانا گرینگی زۆری ھەیە و چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیە ببێتە بنەمای کۆنگرەی جنێف چوار و ده‌شڵێت، کورد لە کۆبوونەوەی ئاستانادا داوا دەکات لە سووریای نوێ مافەکانی بەپێی دەستوور دیاری بکرێن و وەکو نەتەوەی دووەمیش ھەژمار بکرێن.


(شەلال گەدۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارە سبەی کۆبوونەوەی ئاستانا لە کازاخستان بەرێوە بچێت لەبارەی دۆخی سووریا، چونکە رێککەوتن دەکرێت لەنێوان وڵاتانی نێودەوڵەتی و ھەرێمی بۆ ئەوەی ئاگربەست لە سووریا رابگەیێندرێت، جگە لەوەش دوور نییە کێشەی سیاسیی سووریایش چارەسەر بکرێت، لەبەر ئەوەی بڕیارە لە مانگی داھاتوودا کۆنگرەی جنێف 4 دەست پێبکات، بۆیە ڕەنگە ئەنجامی کۆبوونەوەی ئاستانا ببێتە بنەمایەک بۆ کۆنگرەی جنێف چوار بۆ ئەوەی کێشەی سووریا چارەسەر بکرێت.''

(گەدۆ) گوتیشی: "ئەنەکەسە بەشاندێکی باڵا بەشداری لە کۆبوونەوەی ئاستانادا دەکات، ئێمەش داواکاریی خۆمان وەک کورد دەخەینە ڕوو کە پێویستە سووریایەکی فیدڕالی دامەزرێت و کوردیش وەکو نەتەوەی دووەم ھەژمار بکرێن و مافەکانیشمان بەپێی دەستوور دیاری بکرێن.''


ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئەنجوومەنی نیشتیمانی ده‌شڵێت، ''ئێمە بەشداری لە ھەر گۆنگرە و کۆبوونەوەیەک بکەین ئەو داواکارییەمان ھەیە و پێشکەشی ھەموو لایەنەکانیشمان کردووە كه‌ پێویستە مافی گەلی کورد لە سووریا بدرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی سووریای نوێ و دەستووری تازە.''


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار