پاش پاكسازی سه‌نته‌ری قه‌زای تلكێف، ڕێ به خه‌ڵك ده‌درێ بۆی بگه‌ڕێنه‌وه

تلكێف-KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت، هێزه عێراقییه‌كان ناحیه‌ی ڕه‌شیدیه‌یان له باكووری مووسڵ گه‌مارۆ داوه و ده‌ڵێ، تا بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له تلكێف هه‌ڵنه‌گرینه‌وه رێگه به هاتنی هاووڵاتیان نادرێت، چونكه داعش ناوچه‌كه‌ی وێران كردووه و مه‌ترسی هه‌یه بۆسه‌ر هاووڵاتیان.
لیوا (تارق هه‌رنی) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی سپیلك له میحوه‌ری تلكێف، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له نێوان هێزه‌كانی عێراق و تیرۆریستانی داعش له باكووری مووسڵ به‌رده‌وامه و سوپای عێراق پێشڕه‌وی ده‌كات به‌ره‌و ناحیه‌ی ڕه‌شیدیه و ناحیه‌كه‌ش گه‌مارۆ دراوه، ئه‌ویش دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی سه‌نته‌ری قه‌زای تلكێف و گۆڕه‌پانی ته‌بادول و ده‌رمانخانه كه ناوچه‌ی ستراتیژین بۆ چوونه نێو شاری مووسڵ له‌به‌ره‌ی باكووره‌وه.''
(هه‌رنی) گوتیشی: "ئێستا چه‌كدارانی داعش ناتوانن وه‌ك پێشوو به‌رگری له خۆیان بكه‌ن و به‌رده‌وام له ڕاكردندان بۆیه سوپا به ئاسانتر پێشڕه‌وی ده‌كات، ئێمه وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه پێشڕه‌ویمان نه‌كرد له‌م رۆژانه، چونكه فه‌رمان به ئێمه نه‌كراوه، ته‌نیا له ده‌وروبه‌ری تلكێف سه‌نگه‌رمان داناوه.''
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی سپیلك ده‌شڵێت، ''تیرۆریستانی داعش ناوچه‌كه‌ی به‌ته‌واوی وێران كردووه، چونكه ئه‌مه دوو ساڵه ئێمه له تلقۆفین خه‌ڵك ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه له باتما به‌هه‌مانشێوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌تا پاكسازی نه‌كرێت له‌نێو سه‌نته‌ری قه‌زای تلكێفدا ئێمه رێگه ناده‌ین خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه، چونكه مه‌ترسی هه‌یه بۆسه‌ر ژیان و هاوڵاتیان و داعش ناوچه‌كه‌ی هه‌مووی بۆمبرێژكردووه و بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بۆمبه‌كان هه‌ڵبگیرێنه‌وه دواتر رێگه به هاتنی خه‌ڵك ده‌ده‌ین.''
قائید میرۆ




