چاودێرێكی سیاسی: ڕێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی، كوردستان له سه‌ربه‌خۆیی نزیك ده‌كاته‌وه

سلێمانی-KDP.info- (مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی) نووسه‌ر و چاودێری سیاسی ده‌ڵیت، رێككه‌وتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان زه‌روره‌تی دۆخی سیاسی و ئابوریی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیشه.
(مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی یاسایی و ئه‌خلاقیی گه‌لی كورد له‌سه‌ر شانی پارتی و یه‌كێتییه كه رێككه‌وتنێكی دیكه ئه‌نجام بده‌ن تاوه‌كو به هه‌ردوو حزب كۆیی قه‌یرانه‌كان تێببپه‌ڕێنن كه گه‌لیش ئه‌مه له‌و دوو حزبه چاوه‌ڕێی ده‌كات، كه ته‌جروبه‌ی حكومڕانیی سه‌ركه‌وتوو یان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه.''
(كه‌وڵۆسی) گوتیشی: "رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتیی چۆن مرۆڤه‌كان پێویستیان به‌وه هه‌یه، ئاواش دۆخی سیاسیی و ئابووری هه‌رێمه‌كه‌مان پێویستی به دووباره رێككه‌وتنی ئه‌و دووحزبه سه‌ره‌كییه‌ی كوردستان هه‌یه، چونكه كوردستان دوای شه‌ڕی داعش رووبه‌ڕووی ده‌یان ته‌حه‌دیات ده‌بێته‌وه.''
(مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی) ده‌شڵیت، ''پاش شه‌ڕی دژ به داعش و كۆتایی هاتنی له عێراق ئه‌وكات دڵنیان، عێراقی دوای داعش هه‌وڵی جارێكی كه به‌غدایه‌كی مه‌ركه‌زی ده‌دات ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی كوردستان قبووڵكراو نییه، بۆیه ده‌بێت ناوماڵی كوردی رێك بخه‌ینه‌وه به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی كه دوو هێزی سه‌ر ئاستی كوردستانن وه‌ك چۆن (سه‌رۆك بارزانی) داوای كردوه رووبه‌ڕووی هه‌موو پیلانه‌كان ببنه‌وه.''
ئه‌و چاو‌دێر و نووسه‌ره زیاتر گوتی: "ڕێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستان كه له ئێستادا، هه‌موو هه‌وڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و مافه‌ی سه‌دان ساڵه لێمان زه‌وت كراوه وه‌ری بگرینه‌وه.''
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




