٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی بۆ حه‌وت مه‌له‌ف كۆده‌بێته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info
 
 
هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌ندامى لیژنه‌ى رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی رایده‌گه‌ینێت، ئه‌مڕۆ لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان کۆدەبینەوە، لەسەر راپۆرتی حه‌وت مەلەفی جیاواز قسە دەكرێت، كە لەلایەن ئەندامانی لیژنەكەوە ئامادەكراوە.
 
 
(د.فرسه‌ت سۆفى) بە‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموكراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان کۆدەبینەوە و، لەسەر ڕاپۆرتی حه‌وت مەلەفی جیاواز قسە دەكرێت، كە لەلایەن ئەندامانی لیژنەكەوە ئامادەكراوە تاوه‌كو ئه‌وله‌وییه‌ت دیارى بكرێت و چ گرنگه‌ بیكه‌ین و چ بڕیارێك بدرێت، دواتر ده‌یكه‌ین به‌ یه‌ك ڕاپۆرت و پێشكه‌ش به‌ كۆبوونه‌وه‌ فره‌وانه‌كه‌ ده‌كرێت."
 
(د. فرسه‌ت) گوتیشی: "لە كۆبوونەوەی ئەو لیژنە باڵایەدا، كە لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامماندا، بڕیار درا لەسه‌ر (7) مەلەفی جیاواز كار بكرێت، هەر ئەندامێكی لیژنەش راسپێردرا لەسەر یەكێك لەو حه‌وت مه‌له‌فه‌ راپۆرتێك ئامادە بكات، كه‌ پێك دێن له‌ یه‌كه‌م: ئامادەكردنی راپۆرتی مەلەفی نەوت ‌و داهاتە جیاوازەكان، دووه‌م: ئامادەكردنی راپۆرتی مەلەفی داگیركردنی موڵك ‌و ماڵی دەوڵەت ‌و زیادەڕۆییەكان ده‌بێت، سێیه‌میش: ئامادەكردنی راپۆرتی مەلەفی وەزیفەی گشتی كە خانەنشینی ‌و دوو مووچەیی ‌و دەرماڵەكان ‌و پلە بەرزكردنەوە نایاساییەكان دەگرێتەوە، چواره‌میش: ئامادەكردنی راپۆرتی مەلەفی گرفتەكانی وەبەرهێنانه، پێنجه‌م: ئامادەكردنی راپۆرتی مەلەفی گۆڕانكارییە كارگێڕییەكان ‌و دووبارە بچووكکردنەوەی هەیكەلیەتی ئیداریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ، شه‌شه‌م: ئامادەكردنی راپۆرتی مەلەفی دەرمان ‌و پێداویستی پزیشكی یه‌ و‌ ، حه‌ته‌میش: ئامادەكردنی راپۆرتی مەلەفی خەرجی گشتی ده‌بێت ".
 
 
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار