خۆپیشاندانێکی فراوان لە قامشلۆ بەڕێوەچوو.. پەیەدە تەرمی شەھیدێکی پێشمەرگەیان رفاندووە

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا دهڵێـت، ئەمڕۆ لە قامشلۆ دژی کردەوەکانی پەیەدە خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو، چونکە دوێنێش کە تەرمی پێشمەرگەیەک ڕەوانەی رۆژئاوای کوردستان کرابوو، ئاسایشی پەیەدە تەرمەکەی ڕفاندبوو و ڕێگەی نەدابوو خەڵک پێشوازی بکات.
(نەواف ڕەشید) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتى: "ئەمڕۆ لە قامشلۆ لە دژی کردەوەکانی پەیەدە کە بەردەوام دژی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا و خەڵکی رۆژئاوای کوردستان ئەنجامیدەدات سازدرا و تێیدا خەڵکێکی زۆر بەشداری کردبوو لەوانە بەرپرسی دەستەی کارگێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سووریا (محەممەد ئیسماعیل) کە پێش دوو رۆژ لەزیندان ئازادکراوە.
(ڕەشید) گوتیشی: "ئاسایشی پەیەدە دوێنێش لەکاتی ڕەوانە کردنی تەرمی شەھیدی پێشمەرگە (محەممەد ئەمین سلۆ) بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، ئاسایشی پەیەدە تەرمەکەیان ڕفاندووە و ڕێگریان لەخەڵک کردووە پێشوازی لێبکەن و دواتر خۆیان بردوویانه بۆ گۆرستان و بەخاکسپێردراوە.
ئهو ئەندامهی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد دهشڵێت، پەیەدە دەزانێت بۆ شەھیدانی ئێمە بە ھەزاران خەڵک کۆدەبنەوە، بۆیە ڕێگری لەخەڵک دەکەن بچنە پێشوازی شەھیدانی پێشمەرگە.
بڵند ئیبراھیم




