٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌یه‌ده‌ ڕێی له‌ هەزاران كه‌س گرتووه‌ بچنە پێشوازیی تەرمی شەهیدێکی ئەنەکەسە

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای کوردستان  -KDP.info-وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ تەرمی شەهیدێکی ئەنەکەسە بۆ رۆژئاوای کوردستان بگەڕێندرێتەوە و، بە هەزاران كه‌س ئامادەکارییان کردووە پێشوازی لێ بکەن، بەڵام ئاسایشی پەیەدە رێگرییان لێ دەکات و ناهێڵێت مه‌راسیمی پێشوازی بۆ ساز بدرێ.

(کاوە ئازیزی) سەرکردە لە ئەنه‌کەسە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ''دوێنێ پێشمەرگەیەکی ئێمە (محەممەد ئەمین سلۆ) بە دەستی داعشان لە ئاسکی مووسڵ شەهید بوو، ئەمڕۆیش ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی تەرمی شەهیدەکە رەوانەی رۆژئاوای کوردستان بکرێتەوە، خەڵکێکی زۆر چاوەڕێن و ئامادەکاریی زۆر کراوە، کە ئەنەکەسە لێرەوە تەرمی شەهیدەکە بەڕێ دەکات بۆ ئەو دیوی سنوور و لە نێو سنووری رۆژئاوای کوردستانیش خەڵک پێشوازی لە تەرمەکەدا دەکات، بەڵام بەداخەوە وەک رەفتاری پێشوویان ئاسایشی پەیەدە رێگری لە خەڵک دەکات بۆ ئەوەی پێشوازی لە تەرمی ئەم شەهیدە نەکرێت.''

ئاماژەیشی دا، ''هۆکاری رێگرتنی پەیەدە لە تەرمی ئەو شەهیدە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نزیکەی ٢٠ هەزار کەس دێنە پێشوازی، بەڵام ئەگەر تەرمێکی پەیەدە بگەڕێتەوە ٥٠ کەسیان بۆ کۆ نابێتەوە، بۆیە رێگری دەکەن، چونکە هەست دەکەن کە شەرمەزارن و خەڵک لەگەڵیاندا نییە.''

بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار