نێچیرڤان بارزانی: كه‌لتوور زمانێكه ده‌توانێت به ئاسانی په‌یوه‌ندی له نێوان گه‌لانی جیهاندا دروست بكات

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كه‌لتوور زمانێكه ده‌توانێت زۆر به ئاسانی په‌یوه‌ندی له‌نێوان گه‌لانی جیهاندا دروست بكات و عیراقیش له ڕووی مێژوو و كه‌لتوور و بواره‌كانی دیكه‌وه، زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و هیوای خواست وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و حكوومه‌تی عیراق به‌گشتی له‌وه تێبگه‌ن كه (د. تامارا) خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی روئیا چ زه‌حمه‌تێكی كێشاوه بۆ پیشاندانی ئه‌م به‌شه جوانه‌ی عێراق به هه‌موو جیهان.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19-1-2017، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و هونه‌رمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له ڕێوڕه‌سمێكدا پیشانگایه‌كی هونه‌ری و فۆتۆگرافی به ناوی جوانییه شاراوه‌كان له‌سه‌ر قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێر كرده‌وه كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی روئیاوه ڕێكخراوه.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا دوای گه‌ڕان و بینینی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌نده‌وه له پیشانگاكه‌دا نمایش كرابوون، له په‌یڤێكدا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان و ده‌ستخۆشیشی له ئاماده‌كار و ڕێكخه‌رانی پیشانگاكه كرد كه له به‌غدا و سلێمانی و له‌نده‌نه‌وه هاتوون و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌پیشانگاكه‌دا ده‌ڤه‌ره جیاجیاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له كۆندا پیشان دراون.
له به‌رده‌وامیی قسه‌كانیدا (نێجیرڤان بارزانی) دووپاتی كرده‌وه كه كه‌لتوور زمانێكه ده‌توانێت زۆر به ئاسانی په‌یوه‌ندی له‌نێوان گه‌لانی جیهاندا دروست بكات و عیراقیش له ڕووی مێژوو و كه‌لتوور و بواره‌كانی دیكه‌وه، زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و هیوای خواست وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و حكوومه‌تی عیراق به‌گشتی له‌وه تێبگه‌ن كه (د. تامارا) خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی روئیا چ زه‌حمه‌تێكی كێشاوه بۆ پیشاندانی ئه‌م به‌شه جوانه‌ی عێراق به هه‌موو جیهان.
هه‌روه‌ها گوتی: "من له دڵسۆزیی (د. تامارا) تێگه‌یشتم كه ده‌یه‌وێت چ شتیك پیشانی وڵاتانی جیهان بدات. ده‌یویست پیشانی هه‌موو جیهانی بدات كه عیراق ته‌نیا شه‌ڕ و كێشه نییه، جوانی ئه‌م وڵاته‌ش هه‌یه كه پێویست ده‌كات پیشانی جیهانی بدات. كاتێك ئه‌و به‌تایبه‌تی دامه‌زراوه‌ی روئیا ده‌ستی به‌و ڤیژنه كرد، من پێموایه كارێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ هه‌موو عیراق كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه‌سانی ده‌سته‌ڵاتدار گرینگیی ئه‌م كاره‌ی (د. تامارا) ده‌زانن، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی پسپۆڕن له‌م كاره‌دا، زۆر به گرینگ و ڕێزه‌وه سه‌یری ئه‌م كاره‌ی ده‌كه‌ن و به‌ناوی حكوومه‌تی هه‌رێم و (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه پشتگیریی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی دووپات كرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه كه له پشتگرییكردنی پڕۆژه‌كه به‌رده‌وام ده‌بن.
هه‌روه‌ها له كۆتاییشدا سوپاسی (فیلپ بان كاوتێرێن) سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه و (د. تامارا چه‌له‌بی) كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له كار و ئه‌ركانیاندا.
پاشان سه‌رۆكوه‌زیران له ده‌فته‌ری میواناندا دووپاتی پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له دامه‌زراوه‌ی روئیا و ڕێكخه‌رانی ئه‌م چالاكییه كرده‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.





