٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەوقاف: پار 7 گوتار بێژ سزا دراون؛ نابێ گوتاری توندوتیژی ڕێی پێ بدرێ

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف ده‌ڵێت، لەسەر فەرمانی سەرۆکایەتیی حکوومەت بڕیار دراوە بە لێپێچینه‌وه‌ و سزادانی ئەو گوتاربێژانەی کە گوتاری توندوتیژی بڵاو دەکەنەوە.

(مەریوان نەقشبەندی) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سەرۆکایەتیی حکوومەت خۆی ئاگاداری وەزارەتی ئەوقافی کردووەتەوە کە ڕووبەڕووی توندوتیژی ببنەوە، ڕووبەڕووی ئەو کەسانە ببنەوە کە گوتاری توندوتیژی بڵاو دەکەنەوە''، ده‌شڵێ: "بۆ جاری یەکەم وتاربێژ بانگ دەکرێت و پێی دەگوترێت کە هەڵەکانی لە چیدایە، جاری دووەم و سێیەم ئیجرائاتی لەگەڵدا دەکرێت، جا ئیجرائاته‌كه‌ راگواستن بێت یان راگرتنی لەگوتاردان. هه‌ڵبه‌ت بۆیە پار 7 مامۆستای ئایین لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، لە کۆیی 3011 مزگەوت لە گوتار خوێندنەوە راگیراون و سزای ئیداری نەدراون لە کاتێکدا هەندێکیان لەسەر میلاکی وەزارەت نەبوون".

گوتیشی: "بەشێک لەوانە حزبایەتییان کردووە، هەندێکیان گوتاری توندوتیژییان بڵاو کردووەتەوە و، لە رێگای لێژنەیەکی پسپۆرەوە ئەمە ئەنجام دراوە و ئەو لێژنە دواجار بڕیاری داوە".

کارزان سەباح

هەواڵی پەیوەندیدار