٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەتی هەرێم كار بۆ ناردنەدەرەوەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

هەڵەبجە-KDP.info- وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانى حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ چەند وڵاتێك قسەیان كردووە بۆ ناردنەدەرەوەی ئەو كەسانەی بەركەوتووی چەكی كیمیایین و چارەسەریان لە ناخۆدا نییە.

(مەحموود حاجی ساڵح) ئەمڕۆ پێنچشەممە لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی: "هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامن بۆ ناردنەدەرەوەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی كە لە ناوخۆی وڵات چارەسەریان نیە و پێویستیان بە چارەسەركردنە لەدەرەوەی وڵات، بۆ ئەو مەبەستەیش لەگەڵ چەند وڵاتێك قسەمان كردووە".

(حاجی ساڵح) گوتیشی: "سەرباری قەیرانی دارایی، بەڵام وەك حكوومەتی هەرێم بەردەوامین لە هەوڵەكانمان بۆ خزمەتكردنی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی".

وەزیری شەهیدان ئاماژەی بەوەش دا: "پێداویستیی نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە بەردەستمانە و لە داهاتوویەكی نزیكدا سەردانی وڵاتی سوید دەكەم كە ڕێكخراوێكی خێرخوازی بەڵێنی داوە پێداویستیی نەخۆشخانەكەمان بۆ دابین بكات".

دەشڵێت: "لە كوردستان ١٦ كەیسی جینۆساید ھەیە سەرباری كەیسی ئێزدییەكان، بۆیە سەرجەم كۆنسووڵ و نوێنەری وڵاتان بۆ مەراسیمی ئەمساڵی یادی كیمیابارانی ھەڵەبجە بانگھێشت دەكرێن".

 

هێڤیار هەڵەبجەیی

هەواڵی پەیوەندیدار