نێچیرڤان بارزانی: كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی زۆر گرینگ بوو.. بە ئومێدەوە دەڕوانینە بەردەوامیی کۆبوونەوەکان

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی هه‌رێمی کوردستان له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌كی هونه‌ری له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر، له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا رایگەیاند، کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی زۆر گرینگ بووە و به ئومێده‌وه سه‌یری به‌رده‌وامیی ئه‌و كۆبوونه‌وانه ده‌كه‌ن تا بگه‌نه تێڕوانینێكی هاوبه‌ش بۆ چارەكردنی كۆی ئه‌و كێشانه‌ی له كوردستاندا هه‌ن و چۆنیه‌تیی حوكمڕانی له كوردستاندا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، (نێچیرڤان بارزانی) ڕایگه‌یاند كه بڕیاره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه له نێوان هه‌ردوولادا وه‌ك به‌رده‌وامیی كۆبوونه‌وه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو، ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆی ئه‌و كێشانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن بگه‌ن به تێڕوانینێكی هاوبه‌ش و چاره‌یان بكه‌ن.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی و پارتی به یه‌ك شاند سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان، گوتی: "تا ئێستا ئه‌و بڕیاره نه‌دراوه كه به‌یه‌كه‌وه سه‌ردانی لایه‌نه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرینگه ئه‌وه‌یه هه‌ردوولامان ڕێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێمه له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بین تا ده‌گه‌ین به بۆچوونێكی هاوبه‌ش بۆ كۆی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ن".
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و پرسه هێشتا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه و گوتی: "ئێمه وه‌كو پارتی هیچ لارییه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نییه و زۆر خۆشحاڵین، هیچ كێشه‌یه‌كیش له‌وه نییه كه پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شمان هه‌بێت و پێكه‌وه سه‌ردانی لایه‌نه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌مه له كۆبوونه‌وه‌ی پێشوو بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، ئه‌وا نه‌خێر بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه. ئێمه له كۆبوونه‌وه‌ی پێشتردا به شێوه‌یه‌كی گشتی باسی كێشه‌كانمان كرد و له‌و كۆبوونه‌وانه‌شدا كه بریاره ئه‌نجام بدرێن، ده‌چینه ناو ورده‌كاری ئه‌و كێشانه و چۆنیه‌تیی چاره كردنیان".
له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی‌یش رایگەیاند: "بێگومان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی به‌م دواییانه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌نجاممان دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر زۆر گرینگ بوو، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه لایه‌نه‌كانی دیكه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان نابن، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه سه‌ره‌كین و به‌رپرسیاریه‌تییان هه‌یه له‌م وڵاته‌دا زیاتر یه‌كێتی و پارتین كه پێویسته به‌رپرسیارێتیی خۆیان هه‌ڵگرن، هه‌ر بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه‌مان زۆر باش بوو و به ئومێده‌وه سه‌یری به‌رده‌وامیی ئه‌و كۆبوونه‌وانه ده‌كه‌ین تاكو بگه‌ینه تێڕوانینێكی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆی ئه‌و كێشانه‌ی له كوردستاندا هه‌ن و چۆنیه‌تیی حوكمڕانی له ئاینده‌ی كوردستاندا".
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان روونی کردەوە:"ئێمه گوتوومانه هه‌ركاتێك بارودۆخ له‌ڕووی داراییه‌وه باش بێت، بێگومان ده‌ستكاریی مووچه ده‌كه‌ین".
ده‌رباره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و سه‌ردانی لێژنه‌یه‌كی پێكهاتوو له هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان بۆ باسكردنی پرسی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه كه هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره كراون و هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌ماوه و لێژنه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ش ده‌بێت كه له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان باس ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری له‌مباره‌یه‌وه بكرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ره‌كانی ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی باكوور له كه‌ركووك، ڕه‌تی كرده‌وه كه پرسه‌كه سیاسی بێت به‌ڵكو به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه ناردنی نه‌وت له‌م كێڵگانه ڕاگیرابوو.




