٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بە‌رپرسانی وزە لە داڤۆس، پێشبینی دەكەن نرخی نەوت بەرزی و نزمیی زۆر بە خۆیەوە ببینێت

سەرچاوە: KDP.info

 

ئاژانسەكان-KDP.info- لە كاتێكدا ئەمساڵ هیوای زۆر هەیە بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لەلایەن شارەزایانەوە، بەرپرسانی نەوت و وزە لە داڤۆس پێشبینی دەكەن نرخی نەوت لەمساڵدا بەرزی و نزمی بە خۆیەوە ببینێ.

دوای ئەوەی ئۆپێك بڕیاری كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی دا بە مەبەستی بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا و بەپێی ۆرد ئۆیەڵ ٢٠% كەم بووەتەوە، بەرپرسانی بواری وزە و نەوت لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس پێشبینی دەكەن ئەمەریكا بەرهەمی نەوتی خاو زیاد بكات و بەو هۆیەوە نرخی نەوت لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا بە ناجێگیری بمێنێتەوە.

(فاتیح بیرۆڵ)، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ئاژانسی وزەی جیهانیی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاندووە: "پێشبینی دەكەم ئەمەریكا بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بكات - هەموو ئاماژەیەك لە بەردەستە- چونكە نرخ بەرز بووەتەوە، لە دوایییشدا گوشار دروست بكات تا نرخ داببەزێت و دیسان بەرز ببێتەوە، بۆیە پێشبینی بەرزی و نزمیی زۆر دەكەم لە نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا بۆ ساڵی ٢٠١٧".

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار