پرۆسەی ئازادكردنی تلكێف دەستی پێ كرد

تلكێف-KDP.info- بەرپرسی ناوچەی تلكێفی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیێنێت، بەیانی ئەمڕۆ سوپای عێراق دەستیان كردووە بە پێشڕەوی بۆ ئازادكردنی ناوەندی شارۆچكەی تلكێف.
(یەڵدا شموئیل یەڵدا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەعات 5 و 30 خولەك، سوپای عێراق لە سنووری شارۆچكەی تلكێف دەستیان كردووە بە پێشڕەوی بۆ ئازادكردنی شارۆچكەكە لە هەردوو میحوەری حەقول و بەعوێزە".
(یەڵدا) گوتیشی: "پێشڕەوی بەردەوامە و لە هەردوو میحوەر سوپا چونەتە ژوورەوە، بەڵام لەبەر مین و بۆمبی چێنراو و ئۆتۆمبێلی مینڕێژكراو، پرۆسەكە بە هێواشی بەڕێوە دەچێت".
نەشوان بەرزنجی




