٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەغدا هاوسەنگیی شەراکەتی نه‌هێشتووه‌؛ بێ کورد وەزیری دارایی دەستنیشان كرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  (سەرحان سلێڤانەیی) نوێنەری کورد لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، دەبوو بەغدا بۆ دانانی کەسێک بەوەکالەت بۆ پۆستی دارایی پرس بە هەرێمی کوردستان بکات، بەڵام وادیارە دەیانەوێ بەیەکجاری شەراکەت لە عێراقدا نەمێنێ.

ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق حاکم (سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزیری خوێندنی باڵای بەوەکالەت کردووە بە وەزیری دارایی لەکاتێکدا بریکاری وەزارەتی دارایی کە کوردە و کەسێکی ئەزمووندارە و دکتۆرای هەیە پێویستبوو تا پارتی کاندیدێکی دەبێ ئەو بە وەکالەت کرابووا بە وەزیر.

دەشڵێ، گومان هەیە کە بەغدا ئەو پۆستەش وەک پۆستی سوپاسالاری عێراقی لێبکات کە پشکی کوردبوو کەچی عەرەبێکی بەوەکالەت بەڕێوەی دەبات، دەبوو سەرۆکوەزیران داوای لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردبا کە کەسێک بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکات جا بەفەرمیی بێ یان وەکالەت نەوەک راستەوخۆ بەبێ ئەوەی پرس بە هەرێم بکرێ، کەسێکی بەوەکالەت بۆ دەستنیشان بکرێ.

گوتیشی،  دیارە دەیەوێ حکوومەتی عێراق دەیەوێ سیاسەتی نەهێشتنی کورد لە بەغدا بگرێتەبەر بۆ ئەوەی شەراکەت بەجارێ نەمێنێ و هاوسەنگی عێراق تێک چێت.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار