پهڕینهوه بۆ بهشی ڕاستی مووسڵ سهخت دهبێ؛ پردهكان تهقێندراونهتهوه

مووسڵ-KDP.info- سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێ، لای چەپی مووسڵ بەتەواوەتی رزگار کراوە و نۆرەی لای راستیهتی.
سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵدا (سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەمڕۆ لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە لای چەپی مووسڵ بەتەواوەتی رزگار کراوە، ئێستا نۆرەی لای راستی مووسڵە و بۆ ئەو مەبەستەیش ئۆپەراسیۆنێکی دیکە وەک قۆناخی دووەمی رزگارکردنی مووسڵ دەست پێدەکات.
ئاماژەیشی دا، داعش هەر پێنج پردی نێوان لای راست و چەپی مووسڵیان تەقاندووەتەوە بۆیە هێزە عێراقییەکان پێویستیان به دروستكردنی پردی ئاسنی سەفەرییه بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە لای چەپی مووسڵ.
بڵند ئیبراھیم




