٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەممەد ئیسماعیل ئاماده‌ بوو هه‌ر له‌ زینداندا بێ، به‌ڵام به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد نه‌كرێ

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  ماوەی چەند مانگە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا (پەدەکەسە)، لە زیندانەکانی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)دا ماوەتەوە و هۆکاری گرتنەکەشی ته‌نیا بەشداری لە خۆپشاندانەکاندا بووه‌.

پاش چەند مانگێک به‌سه‌ربردنی لە زیندانەکانی پەیەدەدا لە ڕۆژئاوای کوردستان، دوێنێ (١٦\١\٢٠١٧)  (محمەد ئیسماعیل) ئازاد کرا، (ئەحمەد حەمەئەمین) چاودێری سیاسی و نزیک لە (ئەنەکەسە) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''هۆکاری ئازادکردنی (محەممەد ئیسماعیل) لەبەر ئەو گوشارە بوو کە خرایە سەرپەیەدە، چونكه‌ بەبێ هۆ ئەندامانی پەدەکەسەی دەستگیر کردوون، بۆیە کە پەیەدە زانی گوشارێکی زۆری جەماوەریی لەسەرە بۆیە ناچاربوو کە ئازادی بکات.''

دەشڵێ، (محەممەد ئیسماعیل) رەتی کردەوە بە کەفالەت لە زینداندا بێتە دەرەوە، چونکە ئەو لەسەر حەق بوو و بەرگری لە مافی خەڵک دەکرد، بۆیە ئامادە بوو لە زینداندا بمێنێتەوە نەک بە کافەلەت ئازاد بکرێ.

ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌، هۆکاری دەستگیرکردنی (محەممەد ئیسماعیلی) بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە بەرگری لە خۆپیشاندانەکان کردووە و بەشداریی تێیاندا کردووە و بەرگری لە دەنگی خەڵک کردووە.

کارزان سەباح
 

هەواڵی پەیوەندیدار