فیلمی پێشمەرگە لە فێستیڤاڵی فیلمی ئەمهریکا نمایش دەکرێت

ههولێر-KDP.info- بەپێی هەواڵی سایتی 'هافینگتۆن پۆست'، (بێرنارد هێنری لێڤی) پڕۆفیسۆر و دەرهێنەری فەرەنسایی، لە وتارێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە فیلمی دیکۆمێنتاریی پێشمەرگە لە فێستیڤاڵی فیلمی نیۆیۆرکدا نمایش دەکرێت.
وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە، سهعات یەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ 18ی کانوونی دووەم بە کاتی نیویۆرک و لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی فیلمی شارەکەدا، فیلمی پێشمەرگە لە دەرهێنانی (بێرنارد هێنری لێڤی) نمایش دەکرێت.




