په‌نتاگۆن به‌رنامه‌ی نوێ بۆ شه‌ڕی دژ به داعش بۆ ترامپ داده‌نێت

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا، خه‌ریکی دانانی به‌رنامه و پلانێکی نوێیه بۆ شه‌ڕی دژ به داعش تا بیداته ده‌ست (دۆناڵد ترامپ) سه‌رۆکی نوێی ئه‌مه‌ریکا.
به‌پێی هەواڵێکی (سی.ئێن.ئێن) ئه‌و پلانە به‌رنامه‌یه‌کی توند بۆ شه‌ڕه‌که داده‌نێت و ته‌نانه‌ت زیادکردنی ناردنی هێزی سەربازیشی تێدایه که (باراک ئۆباما) سه‌رۆکی ماوه به کۆتا هاتوو خۆی لێی لاده‌دا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن (جێم مه‌تی) وه‌زیری به‌رگری و جه‌نه‌ڕاڵ (جۆزیف ده‌نفوورد) سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای ئه‌مه‌ریکاوه، هه‌رزوو و له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌کاربوونی (ترامپ) به‌رنامه‌که‌ی پێشکه‌ش ده‌کرێت.




