فرانکلین گراهام، باس له دیداری له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ده‌کات

ئه‌مریکا-KDP.info- (فرانکلین گراهام)، سه‌رۆکی ڕێکخراوی (سه‌میرتان پورس)ه که گه‌وره‌ترین ڕێکخراوی خێرخوازیی کریستیانه‌کانه له جیهاندا و نووسینگه‌ی سه‌ره‌کی له ئه‌مریکایه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سه‌ردانی هەرێمی کوردستانی کرد، ناوبراو له ئه‌کاونتی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک و تویته‌ر باسی سه‌ردانەکەی کردووە. (سه‌میرتان پورس) نووسینگه‌ی له کوردستان هه‌یه و چه‌ند ساڵه به به‌رده‌وامی هاوکاریی خێرخوازیی ده‌گه‌یه‌نێته کوردستان.
(فرانکلین گراهام) له سه‌رنجه‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که کورد ئێش و ئازاری زۆریان چه‌شتووه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ڕژێمی (سه‌ددام)ه‌وه و ده‌ڵێت، کورد زۆر به‌گه‌رمی پێشوازییان له ستافی (سه‌میرتان پورس) کردووه و هه‌روه‌ها له دوو ساڵی ڕابردووش‌دا که به هۆی شەڕی داعشه‌وه کریستییانه‌کانی مووسڵ ئاواره بوون، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گرتنیه خۆی و داڵده‌یی دان.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی (سه‌میرتان پورس) هەروەها ده‌ڵێت، زۆر مایه‌ی شانازیم بوو که هه‌فته‌ی ڕابردوو دیداری (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانم کرد، زۆر سوپاس بۆ پاڵپشتی و پشتیوانیەکەی.




