٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پشتیوان سادق: بەڵێن بە قوتابییان دەدەین خوێندنی سنووری بایکۆت، قەرەبوو بکەینەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
ھەولێر-KDP.info- وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، ئەو قەیرانەی لەماوەی دووساڵی ڕابردوو دروست بوون، لەدەرەوەی ئیرادەی حکوومەتی ھەرێم بوون، بۆیە ھەر گۆڕانکارییەک لە واقیعی دارایی کوردستاندا ڕوو بدات، ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی لەسەر مووچە دەبێت.
 
(پشتیوان سادق) لە وتارێکیدا لەکاتی دانانی بەردی بناغەی کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی لە شارەدێی (ڕزگاری) كه‌ لەلایەن ڕێکخراوی (کویکا)ـی کۆریای باشوور دروست دەکرێت ڕایگەیاند: "ئەو قەیرانانەی لە دوو ساڵی ڕابردوو دروستبوون لە ھەرێمی کوردستان، لە دەرەوەی ئیرادەی حکوومەتی ھەرێم بوو.
 
گوتیشی: "حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان  ھەوڵی جددی دەدات بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان خۆش بکرێت، چونکە مامۆستایان شایانی ئەوەن زیاتر گرنگییان پێ بدرێت، ھەر گۆڕانێک لە واقیعی دارایی کوردستاندا بکرێت، ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی لەسەر مووچە و گوزەرانی مامۆستایان دەبێت، ھەربۆیە لێرەوە سوپاسی مامۆستایان دەکەم کە نەیانھێشت پرۆسەی پەروەردە لە کوردستان بوەستێت."
 
وەزیری پەروەردە هه‌روه‌ها گوتی: "لە ماوەی ڕابردوودا، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بۆ ماوەیەک بایکۆت کاریگەری لەسەر پرۆسەی خوێندن و فێرکردن کردووە، بەڵام بەڵێن بە قوتابییان دەدەین کە ئەوەیان بۆ قەرەبوو بکەینەوە، بۆ پۆلە ناکۆتاییەکان، دەسەڵات لە دەستی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکان دایە، بەڵام پۆلە کۆتاییەکان سەرجەمیان لە یەک کاتدا تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن."
 
 
فایزە کۆیی
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار