٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەركردەیەكی دیاری داعش كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- ئەمڕۆ لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانەكانی نێو شاری مووسڵ، سەركردەیەكی دیكەی داعش كوژرا و هاوپەیمانانیش ژمارەیەك  به‌له‌می بارهەڵگری داعشیان لەنێو ئاوی دیجلەدا كردە ئامانج.

(عیسمەت رەجەب)، بەرپرسی لقی چواردەی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ لە باشووری شاری مووسڵ شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزە عێراقییەكان و تیرۆریستانی داعش رووی دا و لە ئەنجامدا سەركردەیەكی دیاری گرووپی تیرۆریستیی داعش بە ناوی (ئەبووفارس عێراقی) و دوو لە هاوكارانی كوژران".

(رەجەب) ئەوەیشی خستە ڕوو، هەر ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان ژمارەیەك به‌له‌میان لەنێو ئاوی دیجلەدا كردە ئامانج كە سەر بە داعش بوون و خەركی گواستنەوەی چەكدار و چەك و تەقەمەنی بوون لە نێوان هەردوو لای چەپ و راستی مووسڵ و لە ئەنجامدا زیانی ماددی و گیانیی لێ كەوتەوە.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار