دەزگای بارزانی، لە چەند هەڵمەتێكدا هاوكاریی ئاوارەكانی كرد

دهۆك-KDP.info- لە چەند هەڵمەتێكی بەرفراواندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی پارسێلی خۆراكی وشك و كەلوپەل و پێداویستیی ژیانی رۆژانەی بۆ ئاوارەكانی نیشتەجێی كەمپەكانی هەرێمی كوردستان دابین كرد.
لە درێژەی چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی كوێت، ١٤٤٠ پارسێلی خۆراك بەسەر خەڵكی ئاوارەی سەنتەری قەزای زاخۆ و كەمپی دەركار عجم دابەش كرا. كەمپی دەركار عجم دەكەوێتە سنوری شارۆچكەی زاخۆ و تایبەتە بە ئاوارە ئێزدییەكانی سنووری شنگال.
لهلایهكی ترهوه بە هەماهەنگی پرۆگرامی جیهانی خۆراك بەشەخۆراكی مانگی یەكی بەسەر ٣٠٧٢ خێزانی ئاوارەی ناو كەمپی ئیسیای دابەش كرد، كه دەكەوێتە سنووری قەزای شێخان.
لە درێژەی چالاكییە خێرخوازییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی رێكخراوە هاوبەشەكانی، لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا هاوكاریی ٢٠٠٠ خێزانی ئاوارەی كەمپی خازر یەك كرا.
رێكخراوی ریچ و تەعاون پێداویستییەكانی (بەتانی و خواردەمەنی و تەندروستی) بۆ هەزار خێزان دابین كرد و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر ئاوارەكاندا دابەش كرا، هەر لە هەمان رۆژدا ئیغاسەی ئیسلامی بەریتانی ١٠٠٠ پارسێلی خۆراكی وشكی بۆ ئاوارەكان دابین كرد و لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر ئاوارەكاندا دابەش كرا. هەردوو هەڵمەتی هاوكاریكردنەكان لە كەمپی خازر یەكدا بەڕێوە چوون.




